نێچیرڤان بارزانی: فەرەنسا هەمیشە هاوبەشێکی جێگەی متمانەی کوردستان بووە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی فەرەنساوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆککۆمار و گەلی فەرەنسا کرد؛ سەرۆکی هەرێم جەختی لە پێگەی مێژوویی و ستراتیژیی پاریس کردەوە وەک دۆستێکی دڵسۆز و هاوبەشێکی جێگەی متمانەی گەلی کورد، کە لە سەخترین قۆناخەکاندا بەردەوام پشتیوانی لە ئاشتی، سەقامگیری و هەرێمی کوردستان کردووە.
سێشەممە 14ـی تەممووزی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی لە بارەی رۆژی نیشتمانی فەرەنسا بڵاو کردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا، هاوشانی گەلی فەرەنسا بەهاکانی ئازادی، یەکسانی، برایەتی و دیموکراسی بەرز رادەگرین کە لەم رۆژە مێژوویییەدا بەرجەستە دەبن.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆمار فەرەنسا و گەلی ئەو وڵاتە دەکەم؛ جەختیشی دەکاتەوە، فەرەنسا هەمیشە دۆستێکی دڵسۆز و هاوبەشێکی جێگەی متمانەی هەرێمی کوردستان بووە و هەمیشە ئەوپەری پێزانینمان هەیە بۆ فەرەنسا کە لە سەخترین قۆناخەکاندا بەردەوام پشتیوانمان و پابەندی چەسپاندنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکانمان بووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەشی داوە، بەو هیوایەی دۆستایەتیی هەمیشەییی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، هەمیشە بەرەو گەشەسەندنی زیاتر هەنگاو بنێت.