بوومەلەرزەیەک پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستانی هەژاند

بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای مەڕەشی لە باکووری کوردستان هەژاند.

ئەمڕۆ سێشەممە،14ـی تەمموزی 2026، "ئافاد" لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کاتژمێر 21:27ی خولەکی ئەمشەو، بوومەلەرزەیەک لە شارۆچکەی "پازارجخ" (Bazracix) لە پارێزگای مەڕەش ڕووی داوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 8.53 کیلۆمەتر لەژێر زەویدا بووە.

ئاماژە بەوەش دراوە، دانیشتووانی مەڕەش و چەند شار و ناوچەیەکی دەوروبەری هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە. تیمە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە بۆ زانینی زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی رانەگەیەندراوە.