تەلەفزیۆنی ئێران: ئەمریکا دەروروبەری نەخۆشخانەیەکی لە ئەهواز بۆردومان کردووە
تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دەوروبەری نەخۆشخانەیەکیان لە شاری ئەهواز بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە نەخۆشخانەکە چۆڵ کراوە.
چوارشەممە 15ـی تەممووزی 2026، تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، ئەمشەو هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بە چەند مووشەکێک دەوروبەری نەخۆشخانەی شەهید بەقایی ئەهوازیان بۆردومان کردووە، کە نەخۆشخانەیەکی تایبەتە بە چارەسەری منداڵانی تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجە.
هەروەها ئاماژەی داوە، بەهۆی مەترسییەکانەوە، خێزانی منداڵە نەخۆشەکان، نەخۆشخانەکەیان چۆڵ کردووە و بە شەقام و کۆڵانەکانی دەوروبەری نەخۆشخانەکە بڵاوەیان کردبوو؛ بەڵام دواتر نەخۆشخانەکە بە تەواوی لە نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی چۆڵ کراوە.
هەر لە بارەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمشەودا، وەلیوڵڵا حەیاتی، جێگری پارێزگاری خۆزستان بۆ کاروباری ئەمنی رایگەیاندووە، هەر لە ناوەندی شاری ئەهواز، شوێنێک لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە زیان بە بەشێک لە خانووەکانی دەوروبەری گەیشتووە.
لە لایەکی دیکەوە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە باشووری سیاستان و بەلوچستانی، شارەکانی چابەهار و راسکی هەژاند؛ بەڵام میدیای ئێران هیچ زانیارییەکیان لە بارەی ئەو شوێنانە بڵاونەکردووەتەوە کە بۆردومان کراون.