ژمارەیەک درۆن لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێنران
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ژمارەیەک درۆن لە ئاسمانی شاری هەولێر لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنران و خرانە خوارەوە.
پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی چالاک لە ناوچەکە، توانی بە خێرایی لەگەڵ ئامانجە ئاسمانییەکاندا مامەڵە بکای و پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی پایتەختی هەرێمی کوردستان تێکبشکێنێت و بیخاتە خوارەوە.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناخێکی هەستیار تێپەڕ دەبێت، دەستپێکردنی زنجیرە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە لایەک و بەئامانجگرتنی بەردەوامی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە لایەکی دیکەوە، ناوچەکەیان خستووەتە سەر لێواری تەقینەوەیەکی گەورە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 4:19 تا 5:25، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێ بکەوێتەوە.
هەروەها شەوی چوارشەممە، 15ـی تەممووزی 2026، هێرشێکی هاوشێوە کرایە سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان؛ لەو هێرشەشدا هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە نێوان کاتژمێر 20:53 تا 21:20، توانیبوویان هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی دیکە لە ئاسمانی هەولێر تێکبشکێنن، کە دیسانەوە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتبووەوە.