ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکات

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە ئێران دەکات کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هێرشە بێ پاساوەکانی ئێرانی بۆ سەر هەرێمی کوردستانی شەرمەزار کرد و رایگەیاند: بەردەوامیی ئەم بۆردومانانە سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدات.

هەینی، 17ـی تەممووزی 2026، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا، ئاماژەی بەوە کرد، هێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی بە توندی شەرمەزار دەکەین و بەردەوامیی ئەم جۆرە بۆردومانانە، ئاسایش و سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێکدەدات.

سەرۆکایەتییەکە داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات کە کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت. هەروەها داوا لە حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکات کە بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان هەڵبگرن و سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییە بەردەوامانە دابنێن کە دەکرێنە سەر سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی پایتەختی هەرێمی کوردستان لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنران و خرانە خواروە.