محەممەد شوکری: مەسرور بارزانی کەشێکی لەباری بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی رەخساندووە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، هەرێمی کوردستان هەمیشە مۆدێلێکی سەرکەوتووە، حکوومەتی عێراق دەیەوێت سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرێت بەتایبەت پرۆژەی رووناکی و چەندین پرۆژەی دیکەی ستراتیژی.

محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی تەمموزی 2026، بە کوردستان24ـی راگەیاند:سەرەڕای ئاستەنگەکان، بەڵام ئاستی هاتنی وەبەرهێنەرانی بیانی و بڕاندە جیهانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان زیادیکردووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە کەرتی تایبەت و هەروەها گرنگی بە هاتنی وەبەرهێنەرانی بیانی دەدات بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ڕەخساندنێکی کەشێکی لەبار بۆ ئەوەی بتوانن وەبەرهێنان بکەن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوە کرد، پێش سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردووە بۆ پەرەپێدانی بواری ووزە، دەبێتە تەواوکەری و هەروەها ئەم بنەمایە مەسرور بارزانی داینا.

هاوکات محەممەد شوکری، جەخت لەوە دەکاتەوە، هەرێمی کوردستان هەمیشە مۆدێلێکی سەرکەوتووە، حکوومەتی عێراق دەیەوێت سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرێت بەتایبەت پرۆژەی رووناکی و چەندین پرۆژەی دیکەی ستراتیژی.