مەسرور بارزانی: خزمەتگوزاری دەگەیەنینە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بەردەوام دەبین و کار دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی بگەینینە هەموو بەشەکانی هەرێمی کوردستان.
یەکشەممە، 19ـی تەممووزی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا پرۆژەی ئاوی باڵندا - بارزانی کردەوە.
هاوکات سەرۆکی حکوومەت لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: ئەمڕۆ پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاومان بۆ 53 گوندی سنووری شارۆچکەکانی مێرگەسۆر، ئاکرێ و خەلیفان کردەوە، کە ئاسایشی ئاوی ناوچەکە بۆ 20 ساڵی داهاتوو مسۆگەر دەکات.
جەختی لەوە کردەوە، لەسەر جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە بەردەوام دەبن و کار دەکەن بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بگەیەنینە هەموو بەشەكانی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاومان بۆ 53 گوندی سنووری شارۆچکەکانی مێرگەسۆر، ئاکرێ و خەلیفان کردەوە، کە ئاسایشی ئاوی ناوچەکە بۆ 20 ساڵی داهاتوو مسۆگەر دەکات.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) July 19, 2026
لەسەر ئەم پڕۆژانە بەردەوام دەبین و کار دەکەین خزمەتگوزاری بگەیەنینە هەموو بەشەكانی هەرێمی كوردستان.