لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە داوای سزادانی فەرماندە باڵاکانی پۆلیسی کەرکوک دەکات

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، راپۆرتێکی لیژنەیەکی تایبەتی لێکۆڵینەوە داوای پێکهێنانی ئەنجوومەنی لێکۆڵینەوە (مەجلیسی تەحقیق) لەسەر ژمارەیەک لە فەرماندە و بەڕێوەبەرە باڵاکانی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک دەکات.

دووشەممە 27ـی تەممووزی 2026، بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک، ئەو راپۆرتە کە بەرزکراوەتەوە بۆ وەزیری ناوخۆی عێراق، دوای لێکۆڵینەوە لە کەموکوڕی و کێشەکانی دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک ئامادە کراوە، ئەو بەرپرسانەی کە بەهۆی کەمتەرخەمییەوە تۆمەتەکەیان ئاراستە کراوە و داوای لێپێچینەوەیان لێ دەکرێت، بریتین لە:

فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا حکوومییەکان.
بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پۆلیس (شوئون داخلی).
فەرماندەی فەوجەکانی ئامادە.
فەرماندەی فەوجی تاکتیکی.
فەرماندەی فەوجی سوات.
بەڕێوەبەری میرە.
ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی بنکەکانی پۆلیس و نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوان.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم رێکارانە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندان بۆ چاکسازی لە ناو دەزگا ئەمنییەکان و لێپێچینەوە لە هەر جۆرە کەمتەرخەمییەک کە کار بکاتە سەر سەقامگیریی ئاسایشی پارێزگاکە.