پێنتاگۆن بۆ کوردستان24: خاوەنی بەهێزترین سوپای جیهانین
گوتەبێژی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا خاوەنی بەهێزترین سوپای جیهانە و سەرجەم پێداویستییەکانی لەبەردەستدایە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ترەمپ. هاوکات ئەو راپۆرتانەی رەتکردەوە کە باس لە کەمبوونەوەی مووشەکی بەرگری و یەدەگی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.
شەممە 1ـی ئابی 2026، شۆن پارنێڵ، گوتەبێژی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمریکا بەهێزترین سوپای جیهانی هەیە و سەرجەم پێداویستییەکانی لەبەردەستدایە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لەو کات و شوێنەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دیاری دەکات.
گوتەبێژی جەنگی ئەمریکا ئەو راپۆرتانەی رەتکردەوە کە باس لە کەمبوونەوەی مووشەکی بەرگریی و یەدەگی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.
شۆن پارنێڵ هەر لەو بارەوە گوتی: ئێمە چەندان ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوومان لەسەر ئاستی فەرماندەییە جیاوازەکانی جەنگ ئەنجامداوە، دڵنیایی دەدەین لەوەی سوپای ئەمریکا خاوەنی یەدەگێکی دەوڵەمەندی تواناکانە بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانمان.