ئیسرائیل کوژرانی دوو سەربازی لە باشووری لوبنان راگەیاند

سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی ئابی 2026، بە فەرمی کوژرانی دوو سەربازی هێزەکانی یەدەگی خۆی لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکان لە باشووری لوبنان راگەیاند.

لای خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان بە بەرپرسیاری پێشێلکردنی رێککەوتنی ئاگربەست دەزانێت و ئاماژە بەوە دەکات، دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان وەک وەڵامێکە بۆ ئەو پێشێلکارییانە.

ئەم پەرەسەندنە سەربازییە لە کاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل لە رۆژی چوارشەممەوە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان دەستپێکردووەتەوە. ئەمەش تەنیا رۆژێک دوای دەستپێکردنی گەڕێکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دێت، بە چاودێری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.