پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی تەممووز رەوانە بکرێت

هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی تەممووز دەنێردرێت، موچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مانگی پێشوو بە لێدەرکردن دەنێردرێت، پێویست ناکات هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغدا بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24 ی راگەیاند، هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی لە بەغداوە رەوانە دەکرێت بە پێی خشتەی دیاریکراوی وەزارەتی دارایی دابەشبکرێت.

گوتیشی؛ پێشبێنی دەکەن بەغدا، هەر وەکوو مانگی پێشوو بە لێدەرکردنی 120ملیار دینار، بەشێوەیە مەقاسە، موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات. لە بارەی داهاتی ناوخۆشەوە گوتی، ئەوەی هەیە لای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو برە دیاریکراوەی داهاتی ناوخۆیە کە بۆ نەسرییە و گرێبەستەکان و خەرجی رۆژانەیە، هەرکات مووچە نێردرا لە داهاتی ناوخۆ 120میلیارەکە پڕ دەکرێتەوە.

گوتیشی عێراق خۆی کێشەی سویلەی هەیە و موچەی فەرمانبەرانی عێراق دواکەوتووە، بۆیە چاوەروان دەکەن سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق بکرێت و هەر لەو هەفتەیەشدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات. پەیوەندیمان بە سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە کرد گوتی بە ئەگەری زۆرەوە  رۆژی یەکشەممە موچەی فەرمانبەرانی عێراق دابەش دەکرێت.