ئەمریکا 500 ملیۆن دۆلاری کاش دیکەی رەوانەی عێراق کرد
سەرچاوەیەکی بەرپرس رایگەیاند، بڕێکی نوێی دۆلاری نەقد (کاش) بە گوژمەی 500 ملیۆن دۆلار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە گەیشتووەتە عێراق.
ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیی روونیکردەوە، بانکی فیدراڵیی ئەمریکا گوژمەیەکی دیکەی دۆلاری کاشی بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار رەوانەی بانکی ناوەندیی عێراق کردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا، ئەو بڕە پارەیەی گەیشتووەتە عێراق، بە رەزامەندیی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ مامەڵەکانی پەیوەست بە دابینکردنی پێداویستیی گەشتیاران و حەواڵەی دەرەکی بەکار دەهێنرێت.