نێچیرڤان بارزانی: کوردستان بۆ هەمیشە نیشتمانی هاوبەشی هەمووانە

ئەمڕۆ هەینی، 7ی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 93 ساڵەی رۆژی شەهیدی ئاشووریدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا سڵاوی رێز و وەفاداری بۆ قوربانییانی کۆمەڵکوژیی سێمێل دەنێرێت و جەخت لە پاراستن و قووڵترکردنەوەی کولتووری پێکەوەژیانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

لە دەقی پەیامەکەدا هاتووە؛

لە یادی 93 ساڵەی رۆژی شەهیدی ئاشووریدا، سڵاوی رێز و وەفاداری بۆ گیانی شەهید و قوربانییانی بێتاوانی کۆمەڵکوژیی سێمێل دەنێرین کە ساڵی 1933 لەگەڵ دانیشتووانی زیاتر لە شەست گوندی پارێزگاکانی مووسڵ و دهۆک، بوونە قوربانیی دەستی دەسەڵاتی ئەوکاتی پاشایەتیی عێراق.

لەم یادە بەئازارەدا، وێڕای جەختکردنەوە لە پاراستن و قووڵترکردنەوەی کولتووری فەرەیی و پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن، هەموو پێکهاتەکان دڵنیا دەکەینەوە کە کوردستان بۆ هەمیشە بە نیشتمانی هاوبەشی هەمووان دەمێنێتەوە.