ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای سزادانی رووسیا پهسهند دهكات
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، پڕۆژەیاسای سزادانی رووسیا و درێژکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران پەسند دەکات.
هەینی، 7ـی ئابی 2026، ئەنوجومەنی پیرانی ئەمریکا (سێنات) پڕۆژەیاسای سەپاندنی سزا بە سەر رووسیا پەسەند دەکات، کە ئامانج لێی فشارخستتنە سەر ئابووریی ئەو وڵاتەیە تاوەکوو کۆتایی بە جەنگی ئۆکرانیا بهێنرێت، جگە لەوەش بەردەوامی بە سزاکانی سەر کەرتی سەربازی و وزەی ئێران دەدات.
86 ئەندامی ئەنجوومەنە دەنگیان بەو پڕۆژەیاسایەدا لە بەرامبەردا 11 ئەندام لە دژی دەنگیاندا، بە گوێرەی پڕۆژەیاساکە، سەرکردە باڵاکانی رووسیا سزا دەدرێن و سزا بەسەر هەر وڵاتێکیش دەسەپێنرێت کە نەوت و گازی سروشتی لە رووسیا دەکڕێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕێژەی 100% پێناسی گومرگی بەسەر کڕیارانی وزەی رووسیا دەسەپێنێت، بۆ نموونە وەک چین و هیندستان.
پڕۆژەیاساکە لە لایەن لیندزی گراهام سێناتۆری پێشووی ئەمریکا سەرپەرشتی دەکرا کە مانگێک لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد.