ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەکات
کەناڵی 13ـی ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، تەلئەڤیڤ لە ئامادەکارییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بە تەنیا بەردەوامە.
بە پێی هەواڵێکی کەناڵی 13ـی ئیسرائیل، سەرباری ئەوەی ئەمریکا دەیەوێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێراندا رێکبکەوێت؛ بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەشێوەیەکی سەربەخۆ و بە تەنیا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، ئەگەر بێت و واشنتن رێگەی دیپلۆماسی بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران.
هاوکات میدیاکەنی وڵاتەکە بڵاویان کردەوە، براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، شەممە بە سەردانێکی نهێنی چووەتە ئیسرائیل و هەمان رۆژیش گەڕاوەتەوە بۆ واشنتن.
ئەمە لە کاتێکدایە، میدیا ئەمریکییەکان باس لە راپۆرێکی دزەپێکراوی دان کەین، سوپاسالاری ئەمریکا بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کاربەدەستە باڵاکانی ئیدارەکەی دەکەن، تێیدا سوپاسالار داوای دەرچوون لە جەنگەکە و رێگەچارەی دیپلۆماسی دەکات، چونکە بڕوای وایە ئۆپەراسیۆنی دیکەی زیاتری ئاسمانی لە دژی ئێران هاوکار نابێت بۆ فشارخستنە سەر ئێران و رەنگە بە زیانی خۆیان بشکێتەوە. ئاماژەی بەوەشداوە، هێزی سەربازی بە تەنیا ناتوانێت ئامانجە دیاریکراوەکانی ترەمپ بهێنێتە دی.