محەمەد موخبەر: گەرووی هورمز ناکرێتەوە تاوەکو مەرجەکانی ئێران جێبەجێ نەکرێن
راوێژکار و یاریدەدەری رێبەری باڵای ئێران هۆشداریی توند دەداتە واشنتن و رادەگەیەنێت کە هەر کاتێک دوژمن بەڵێنەکانی پێشێل بکاتەوە، رووبەڕووی مەرجی زۆر سەختتر دەبێتەوە و گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە.
سێشەممە 11ـی ئابی 2026، محەمەد موخبەر، راوێژکار و یاریدەدەری رێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "هەر کاتێک دوژمن بەڵێنەکانی پێشێل بکات و سەرلەنوێ روو بکاتەوە جەنگ، رووبەڕووی مەرجی زۆر توندتر و پێداگرییەکی زۆر بەهێزتر لە پێشوو دەبێتەوە."
راوێژکار و یاریدەدەری رێبەری باڵای ئێران جەختی کردەوە، ئەمجارەش سزادانی لایەنی دەستدرێژیکار بەردەوامیی دەبێت و گەرووی هورمز ناکرێتەوە تا ئەو کاتەی تێکڕای مەرجەکانی پێشنیازکراوی ئێران بە تەواوی جێبەجێ نەکرێن.
محەمەد موخبەر هۆشداری دا و نووسیویەتی: "هەر کەسێک لە ئەزموونی رابردووان پەند وەرنەگرێت، خۆی دەبێتە پەند بۆ نەوەکانی داهاتوو."