فایەق زێدان بۆ وەزیری دادی سووریا: ئامادەی هەرجۆرە هاوکارییەکی دادوەرین

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، ئامادەیی ئەنجوومەنەکەی بۆ پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەک لە بواری دادوەریدا بۆ سووریا راگەیاند، هاوکات ستایشی هەوڵەکانی بۆ بنیاتنانەوەی دەوڵەتی سووریا لە سەرجەم بوارەکاندا کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـی ئابی 2026، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق، لەمیانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش دا لەگەڵ مەزھەر عەبدولڕەحمان، وەزیری دادی سووریا لە دیمەشق گوتی: "دەستخۆشیتان لێ دەکەین بۆ بنیاتنانەوەی دەوڵەتی سووریا لە سەرجەم بوارەکاندا"، جەختیشی لەئامادەیی بۆ پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەک لە بواری دادوەریدا کردەوە.

لە بەرامبەردا، وەزیری دادی سووریا بە فایەق زێدانی راگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سووریا پەرەیان سەندووە، بەتایبەتی لە رووی ئابووری و ئەمنییەوە. ئاماژەی بەوەش دا، چاوەڕوانی هاریکاری زیاتری نێوان بەغدا و دیمەشقن لە رووی دادوەری و یاساییەوە.

وەزیری دادی سووریا جەختی کردەوە، سووریا ئەمڕۆ بە قۆناخێکی نوێدا تێدەپەڕێت کە ناونیشانەکەی بنیاتنانی دەوڵەتی یاسا و دامەزراوەکانە.