وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیارێکی نوێی لە بارەی نرخی بەنزین دەرکرد
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی لە بارەی نرخی بەنزینەوە دەکرد، کە بەپێی بڕیارەکە نرخی فرۆشتنی یەک لیتر بەنزینی بازرگانیی نۆڕماڵ بۆ 750 دینار کەم دەکرێتەوە و جیاوازیی نرخەکە لە لایەن حکوومەتەوە دابین دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـی ئابی 2026، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی وەزاریی بە ئامانجی دیاریکردنی نرخی بەنزین دەرکرد.
بە گوێرەی بڕیارەکە، پاڵپشتیی دارایی بۆ نرخی بەنزینی بازرگانیی نۆڕماڵ دابین دەکرێت و بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت، لە کاتێکدا جیاوازیی نرخەکە لە لایەن حکوومەتەوە قەرەبوو دەکرێتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەکان، پابەند دەبن بە چاودێریکردنی توندی کوالیتیی بەنزینەکە بەپێی ڕێنمایی و پێوەرە پەسندکراوەکان.
