سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەلا جەرجیس هەولێری دەکات
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکار و خانەوادەی مامۆستا مەلا جەرجیس دەکات و رایدەگەیەنێت، لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـی ئابی 2026، سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێرێ پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری ناوبراو کرد و رایگەیاند، مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری لە ژیانی خۆیدا خزمەتێکی زۆری پەیامی خواپەرستی و چاکەخوازی و پێکەوەژیان و تەبایی لە کوردستاندا کرد.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و زانای ئایینیی هەولێر مامۆستا مەلا (جەرجیس هەولێری)ـیم پێ گەییشت. مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری لە ژیانی خۆیدا خزمەتێکی زۆری پەیامی خواپەرستی و چاکەخوازی و پێکەوەژیان و تەبایی لە کوردستاندا کرد.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس و دۆستان و ئاشنایانی و تەواوی مامۆستا و زانایانی ئایینیی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
13ی ئابی 2026