چه‌ند درۆنێک له ئاسمانی هه‌ولێر تێكشكێندران
دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ درۆنی بۆمڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێنران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 14ـی ئابی 2026، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 2:17 خولەک بۆ 2:25خولەک هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند.
لە راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستاندا باس لەوە کراوە، تێکشکاندنی درۆنەکان لە ئاسمانی هەولێر هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هاووڵاتییان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێر هه‌ستان به ده‌نگی ته‌قاندنه‌وه‌ی درۆنه‌كان كردووه و چه‌ندین هاووڵاتیش وێنه و ڤیدیۆی ساتی تێكشكاندن و خستنه‌خواره‌وه‌ی دڕۆنه بۆمبڕێژكراوه‌كانیان گرتووه و بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ئێستا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان رایگه‌یاندبوو، له سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوچه‌كه، زیاتر له هه‌زار درۆن ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه.