بومەلەرزەیەک شارۆچکەی چەمچەماڵی هەژاند
بومەلەرزەیەک شارۆچکەی چەمچەماڵی هەژاند و چەند ماڵ و باڵەخانەیەکیش زیانیان بەرکەوت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 14ـی ئابی 2026، بومەلەرزەیەک شارۆچکەی چەمچەماڵی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری هەژاند، بەهۆیەوە چەندین خانوو درزیان تێبووە و زیان بەچەند باڵەخانە و ئۆتۆمبێل کەوتووە.
له‌باره‌ی هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاندووه، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ی شاره‌كه‌ی هه‌ژاندووه به‌پێوانه‌ی رێخته‌ر چوار پله بووه، و چەقی بوومەلەرزەکەش نزیک گوندی قەرەتامۆر بووە.
بەگوێرەی گووتەی دانیشتووانی چەمچەماڵ، بەهێزی بومەلەرزەکە بەجۆرێک بووە تەنانەت دیواری ماڵ و دوكان و چه‌ندین شوێنی بازرگانیشی رووخاندووە، هەروەها وای لەخەڵک کرد لە ماڵەکانیان بێنەدەرەوە.
بۆ ئاگادارکردنەوەی خه‌ڵك و بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه و ئاگاداری ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه بن كه چه‌مچه‌ماڵی هه‌ژاند، چه‌ند كه‌سێك له‌ڕێگه‌ی ته‌قه‌كردنه‌وه تەقەیان بە ئاسماندا کرد، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێك بریندار بێت.
به‌پێی یه‌كێك له ڤیدیۆ بڵاوكراوه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه له كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا تۆماركراوه، هاووڵاتییه‌ك ده‌ڵێت، له‌ترسی بوومه‌له‌رزه ناوێرین بچینه ژووره‌وه و له ترسی ته‌قه‌كردنیش ناوێرین له ده‌ره‌وه بمێنینه‌وه و ژیانی خه‌ڵك له مه‌ترسیدایه.