سەرۆک بارزانی و قاسم عەبوودی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ شەممە، 15ـی ئابی 2026، قاسم عەبوودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.

نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەمیانی دیدارەکەدا، سەرۆک بارزانی و قاسم عەبوودی دۆخی ناوخۆی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاستی نێودەوڵەتییان تاوتوێ کرد. هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەوەرەکانی دیکەی گفتوگۆکان بریتی بوون لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان، ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان لەبارەی رێگرییکردن لە قاچاخچێتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، قاسم عەبوودی گوتیەتی "حکوومەتی فیدراڵی سوورە لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و سەرجەم ناوچەکانی عێراق."

 ئەمڕۆ شەممە، 15ـی ئابی 2026، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم عەبوودی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە هەولێر.

بڕیارە دوای کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش کۆببنەوە و چەندین پرسی ئەمنی تاوتوێ بکەن.