سەرۆک بارزانی و قاسم عەبوودی دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراقیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ شەممە، 15ی ئابی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە قاسم عەبوودی، راوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا و رۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێڕاقی فیدڕاڵ لەبواری سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەر و هەڕەشەکان.