یەکێتی پیرۆزبایی لە پارتی دەکات
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و هیواخوازیی دەربڕی کە خەباتی سەرجەم لایەنەکان لەسەر بنەمای ئامانجە نەتەوەیی و دیموکراسییەکان بێت بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە.
شەممە 15ی ئابی 2026، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی 80ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان (16ی ئاب)، پەیامێکی پیرۆزبایی فەرمیی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی، ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حزبە کرد.
لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا هاتووە:بە بۆنەی یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین. لەم بۆنەیەدا ئومێدەوارین خەباتی هەموو لایەک ئامانجە نەتەوەیی و دیموکراسییەکان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی ڕووی لە کوردستان و ناوچەکەمان کردووە.
هەروەها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە ئەم پێکەوەکارکردن و هەوڵانە لە پێناو پایەدارکردن و ڕاستکردنەوەی بەرپرسیارانەی ڕێڕەوی ئەزموونەکەماندا بێت.