هاوپەیمانی عەزم پیرۆزبایی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات
هاوپەیمانی عەزم، بەبۆنەی هەشتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی، سەرکردایەتی، کادیران، ئەندامان، لایەنگرانی پارتی و تهواوی گەلی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ـی ئابی 2026، مەکتەبی راگەیاندنی هاوپەیمانی عەزم لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی کردووە، ئەم یادە وەبیرهێنانەوەی کاروانێکی دوورودرێژی سیاسی و نیشتمانییە کە لە ساڵی 1946ە لەسەر دەستی خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانی دەستی پێکردووە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئێمە وێڕای پیرۆزباییمان، بەرز نرخاندنی خۆمان بۆ رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کایەی سیاسی عێراق و بەشدارییە کاریگەرەکانی لە کاروانی نیشتمانیدا دەردەبڕین، هەروەها تیشک دەخەینە سەر ئەو قوربانییانەی کە ئەم حزبە لە ماوەی چەندین دەیەی رابردوودا پێشکەشی کردوون."
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، هاوپەیمانی عەزم هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی خواستووە، هەروەها هیوای خواستووە گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق لە ژێر سایەی ئاسایش، سەقامگیری و گەشەسەندنی زیاتردا بژین.