میسال ئالوسی بەبۆنەی 16ی ئابەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات
بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، میسال ئالوسی، لەسەر ناوی "ئەحراری نەتەوەی عێراقی" پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و تێیدا رێز و ستایشی خۆی بۆ خەباتی گەلی کورد و رۆڵی پارتی لە ئاوەدانی و پاراستنی مافەکان دەربڕی.
دەقی پەیامەکەی میسال ئالوسی:
بۆ بەڕێز جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
شەرەفمەندم کە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کەسایەتی تێکۆشەری جەنابتان و لە رێگەی ئێوەشەوە ئاراستەی نەتەوە و گەلی کورد و خانەوادەی شەهیدانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی کورد و سەرکردایەتی و کادر و ئەندام و جەماوەری حزبە تێکۆشەرەکەتان، پارتی دیموکراتی کوردستان بکەم.
هیوای بەردەوامی و کاری زیاترتان بۆ دەخوازم لە بەرزراگرتن و پاراستنی ئاڵای کوردستان و چەسپاندنی ئاسایشی هاووڵاتیان و پاراستنی مافەکان و ئاوەدانی و پێشکەوتن.
هەموو ساڵێک کوردستان و عێراق لەناو خێر، ئاشتی و گەشەسەندندا بن.
پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی 16ی ئابی ساڵی 1946 بە سەرۆکایەتیی مەلا مستەفا بارزانی دامەزراوە. ئەم پارتە یەکێکە لە پارتە سەرەکی و دیارەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان.