عەلی زەیدی، پیرۆزبایی 16ی ئاب لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات
بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادر و جەماوەری پارتی کرد. سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە مێژووی سیاسیی پارتی کرد و جەختی لەسەر گرنگیی کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی سەروەری و سەقامگیریی عێراق کردەوە.
دەقی پەیامەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق:
"جوانترین پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن ئاراستەی سەرکردایەتی، کادر و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.
لەم یادەدا، مێژووی سیاسیی پارتی و بەشدارییە نیشتمانییەکانی لە ژیانی نیشتمانیدا لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکەی عێراق بەرز دەنرخێنین. دووپات دەکەینەوە لە بەردەوامبوونی کاری هاوبەش بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی هاوبەشی لە نیشتماندا، بەهێزکردنی سەقامگیری، پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی عێراق و بونیادنانی داهاتوویەک کە تەواوی خواستی پێکهاتەکان بەدی بهێنێت."
پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی 16ی ئابی ساڵی 1946 بە سەرۆکایەتیی مەلا مستەفا بارزانی دامەزراوە و یەکێکە لە پارتە سەرەکی و دیارەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان.