ئەیاد عەلاوی پیرۆزبایی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی نیشتمانیی عێراقی، بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتی کرد. عەلاوی لە پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر مێژووی خەبات و قوربانیدانی پارتی و رۆڵی ئەو حزبەی لە چەسپاندنی دیموکراسی و هاوبەشیی نیشتمانی لە عێراقدا بەرز نرخاند.

دەقی پەیامەکەی ئەیاد عەلاوی:

"بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی برای ئازیز مەسعود بارزانی و سەرکردایەتی و ئەندامان و تێکۆشەرانی حزبەکە دەکەم.

هەشتا ساڵ لە ئامادەیی سیاسی، خەبات و قوربانیدان، وێستگەیەکی گرنگی لە مێژووی بزووتنەوەی سیاسیی عێراقدا پێکهێناوە و رۆڵی هەبووە لە چەسپاندنی گفتوگۆ، دیموکراسی و هاوبەشیی نیشتمانی.

بە رێز و پێزانینەوە یادی ئەم کاروانە دەکەینەوە و چاوەڕێی بەردەوامیی کاری هاوبەش دەکەین بۆ بەهێزکردنی لێکتێگەیشتن، پێکەوەژیان و چەسپاندنی سەقامگیری لەپێناو بەرژەوەندیی عێراق و گەلەکەیدا."