پاپای ڤاتیکان داوای راگرتنی توندوتیژی لە کەرتی رۆژئاوا دەکات

پاپای ڤاتیکان لە پەیامێکی فەرمیدا داواکارییەکانی بۆ راگرتنی توندوتیژی دژ بە هاووڵاتییانی مەدەنیی فەلەستین لە کەرتی رۆژئاوا نوێ کردەوە و داوای بەپەلەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە کار بۆ پێشخستنی پرۆسەی چارەسەری دوو دەوڵەت بکەن.

یەکشەممە 16ـی ئابی 2026، پاپا لیۆی چواردەهەم، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەسەر بەردەوامیی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچە فەلەستینییەکان دەربڕی.

پاپای ڤاتیکان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: من داواکارییەکەم بۆ کۆتاییهێنان بەو توندوتیژییە بەردەوامەی دەکرێتە سەر هاووڵاتییانی مەدەنیی فەلەستینی لە کەرتی رۆژئاوا نوێ دەکەمەوە.

هەروەها ئاماژەشی داوە، بە پەلە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم کار بۆ پێشخستن و چەسپاندنی چارەسەری دوو دەوڵەت بکەن، تاوەکو ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمیشەیی بێتە کایەوە.