ترەمپ: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو یەکگرتوویی دەچێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشوازی لە ئیمزاکردنی "رێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە" لە نێوان عەرەبستانی سعوودیە، تورکیا و پاکستان دەکات و بە "هەنگاوێکی گەورە و بوێرانە" ناوی دەبات.

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی" تروس" رایگەیاند "زۆر دڵخۆشم بەوەی دەبینم عەرەبستانی سعوودیە، تورکیا و پاکستان بەم دواییانە و سەرەنجام 'رێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە'یان ئیمزا کردووە. ئەمە نیشانی دەدات چۆن رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو یەکگرتوویی دەچێت و چۆن دواجار وڵاتان دەتوانن بە شێوازێکی مانادارتر بەرگریی لە خۆیان بکەن."

سەرۆکی ئەمریکا ستایشی ئیرادەی سیاسیی دەوڵەتانی بەشداربووی کرد و گوتی "پیرۆزبایی لە سەرکردایەتییە مەزنەکەی هەر سێ وڵاتە ئاماژەپێکراوەکە دەکەم، ئەمە یەکەمین هەنگاوی گەورە، بوێرانە و گرنگە".