نێچیرڤان بارزانی: هێرشەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران پەرەسەندنێکی مەترسیدارە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی دەکات و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات بەرپرسیارێتیی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات جێبەجێ بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنیان کردە ئامانج.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو هێرشانە بە تەواوی رەتدەکاتەوە و بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار وەسفیان دەکات.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات بەرپرسیارێتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات، بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە دەستدرێژییانە بکرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە، بۆیە پێویستە هەموان کار بۆ ئارامکردنەوە و نەهێشتنی گرژییەکان بکەن.