بارەگای بارزانی: بەكارهێنانی درۆن و مووشەك چارەسەری كێشەكان ناكات
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێكدا وێڕای ئیدانەکردنی هێرشە درۆنییەکانی سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران و ماڵی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، جەخت دەکاتەوە، هێرشەکان هەوڵدانە بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و بەكارهێنانی درۆن و مووشەك چارەسەری كێشەكان ناكات.
بارەگای بارزانی جەخت دەکاتەوە و رایگەیاند "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیە دەكەین كە بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026 لەو دیوی سنووری ئێرانەوە كرایە سەر نووسینگەی سەرۆكوەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە پیرمام".
هەروەها رایگەیاندووە "هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بەشێك نەبووە لەم شەڕ و گرژییانەی لە ناوچەكەدا هەیە و ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە كە هیچ بیانوویەك هەڵناگرن، هەوڵدانە بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان. بە دڵنیاییەوە بەكارهێنانی درۆن و مووشەك چارەسەری كێشەكان ناكات".