سیناتۆر و کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەن
رۆژی یەکشەممە، 16ـی ئابی 2026، ساڵیادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بوو، بەم بۆنەیەوە ژمارەیەکی زۆر لە سیناتۆر و کۆنگرێنسمان و بەرپرسانی ئەمریکی و وڵاتان پیرۆزبایی ئەم یادەیان لە سەرۆک بارزانی کوردووە.
پەیامی سیناتۆر و کۆنگرێسمان و بەرپرسانی ئەمریکا
مایک لیی-سیناتۆر
دەمەوێت پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی بکەم بۆ یادی لەدایکبوونی، سوپاس بۆ هاوڕییەتیت لەگەل ئەمریکا.
بیڵ کاسیدی-سیناتۆر
جوانترین پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەم بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی، کوردستان ماوەی چەند ساڵێکە هاوپەیمانی ئەمریکایە، کورد کەسانی بەهێزن لەناوچەیەکی پڕ کێشەدا.
ئانگس کین-سیناتۆر
پیرۆزبایی لە هاوڕێم سەرۆک بارزانی دەکەم لە یادی 80 ساڵەی تەمەنیدا، پێی دەڵێم؛ سەرۆک کارت هەیە و بەردەوامبە.
جۆن موڵن-کۆنگرێسمان
لە یادی 80 ساڵەی لە دایکبوونی سەرۆک بارزانیدا، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوای باشبوونتان بۆ دەخوازم. هیوای ساڵێکی مەزنتان بۆ دەخوازم.
دەیڤد شێنکەر-یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا
سەرۆک بارزانی، هەموو ساڵێک بەخۆشی، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، هیوا دەخوازم تەمەنتان 120 ساڵ بێت.
ماتیۆ زەیس-راوێژکاری باڵای پێشووی کۆشکی سپی
لە ئیدارەی یەکەمی ترەمپ چاوم بەسەرۆک بارزانی کەوت، ئەوە شەرەفێکی مەزن بوو، لێرە لە واشنتنەوە پیرۆزباییت ئاڕاستە دەکەین. سەرکردایەتی تۆ بۆ دۆزی کورد ئەفسانەیی بووە، سوپاس بۆ سەرکردایەتیت.
جین چیکین-سیناتۆر
زۆر دڵخۆشم کە دەتوانم پیرۆزبایی بۆ سەرۆک بارزانی بنێرم. ئەمریکا و کورد وەکو هاوپەیمان کاریان کردووە و بەهای ئەو هاوپەیمانێتیە دەزانن، جارێکی دیکە دەڵێم: سوپاس سەرۆک بارزانی بۆ هەموو شتێک.
نۆم کۆڵمان-سیناتۆر
لەدایکبوونت پیرۆز سەرۆک بارزانی، پێزانینی زۆرمان بۆ کورد هەیە، کورد هاوپەیمانێکی مەزنی ئێمە بوون. پێشمەرگە هاوپەیمانمان بوون لە لەناوبردنی داعش و کەسە خراپەکان. هیودارام بەدەنگی بەرز باسی بکەین و خەڵک بزانن هاوپەیمانێتیەکەمان چەند گرنگە. سوپاسی کوردستان دەکەین بۆ هەموو ئەو پشتیوانەی بۆ ئەمریکایان هەبووە.
پیتەر وێڵچ-کۆنگرێسمان
پیرۆزبایی 80 ساڵەی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی دەکەم، هیودارام هەموو کەس لە کوردستان ئەم یادە بکەنەوە. سەرۆک بارزانی کاری باشی کردووە لە وڵاتێکی ناوازەوە. کوردستان وڵاتێکی ئازایە لەگەڵ هەبوونی خەڵکێکی ناوازە، دەمانەوێت لەگەل کوردستان زۆر نزیک بین.
مارک وارنەر-سیناتۆر
لەم یادەدا سڵاو لە سەرۆک بارزانی دەکەم. بیرمە لەچەند بۆنەیەکدا لە واشنتن چاومان بەیەکتری کەوتووە، پشتیوانێکی گەورەی دۆسیەی کورد بووە. ماوەی چەند دەیەیەکە سەرۆک بارزانی ئەم کارە دەکات. کوردستان بووەتە سەقامگیرترین جێگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کێڤن کرەیمەر-سیناتۆر
سەرەتا لەدایکبوونتان پیرۆز بێت، ئێمە لە ئەمریکا هەموو ئەو کارانە بەرز دەنرخێنین کە سەرۆک بارزانی کردوونی و دەیانکات. پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا رەنگە هەندێک جار ئاڵۆزبن بەڵام پەیوەندی گرنگن. ئەوان هاوکاری ئێمەیان کرد لە لەناوبردنی داعش. رۆڵی سەرۆک بارزانی لە قۆناخەدا زۆر گرنگ و بنچینەیی بوو.
جۆن کێنەدی-سیناتۆر
پیرۆزە سەرۆک بارزانی، هیودارام رۆژێکی خۆشتان هەبێت، داوادەکەم لەم رۆژەدا پشوو بدەن و چێژ وەربگرن. کورد هاوڕێی گرنگی ئێمە بوون، رقم لەوەیە کە ژمارەیەکی زۆرن بەڵام دەوڵەتیان نییە. کورد کەسانی سەرسەختن لەکاتی گونجاودا لەگەڵ ئێمەدابوون، شەڕ بۆ ئەوە دەکەن کە باوەڕیان پێیەتی، بە کۆنگرێسیشم گوتووە؛ کورد شایەنی ئەوەیە وڵاتی خۆی هەبێت، بەبێ ئەوان نەماندەتوانی ئەوە بکەین کە کردوومانە، هەرکاتێک پێویست بووبێت کورد لەوێ بووە، سوپاسیان دەکەم و دەبێت جیهان سوپاسیان بکات. بەهاوکاری کورد ئەهریمەنمان لەناوبرد.
جەمیس لانکفۆرد-سیناتۆر
پیرۆزبایی یادی لە دایکبوون لە سەرۆک بارزانی دەکەم، سوپاس بۆ هەبوونی ئەو پەیوەندیە نزیکە لەگەل ئەمریکا و بەردەوامیدان بەو پەیوەندییە. ئێمە وەکو ئەمریکا شانازی دەکەین بەو پەیوەندیانەی لەگەل پارچەکانی کوردستان هەمانە، شانازی بە بازرگانی و کاری وەبەرهینانی پێکەوەیی دەکەین لەگەڵ کوردستان، دەستخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەین و پیرۆزە.
ئیلیسا سلۆتکین-سیناتۆر
دەمەوێت پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی بکەم لە یادی لەدایکبوونی، رۆژێکی مێژوویە، چیرۆکی من لەگەڵ سەرۆک بارزانی لەوکاتەوە دەستی پێکرد کە داعش بەشێکی گەورەی عێراقی داگیرکرد، کورد شەڕی کرد و پێشمەرگە لە هێڵەکانی پێشوەبوون بۆ سەرخستنی عێراق، سەرۆک بارزانیم لە میونشن بینی و باسی ئەوەی بۆ کردین کە وێنە گەورەکە چۆنە و پێشمەرگە چی دەکات، باسی ئەوەی کرد چۆن پێشمەرگە ژیانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە لە جێگەی هەموو جیهان لە شەڕی تیرۆردا، دوایی هاتەسەرهێڵ بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە پێشمەرگە مافی خۆی وەردەگرێت، کۆنگرێسی ئەمریکا پارەی دابینکرد بۆ پێشمەرگە چونکە سەرۆک بارزانی سوور بوو لەسەر ئەوە، ئەو هەڵوێستێک بوو سەرۆکی کرد بەکەسایەتییەکی مێژوویی.
کریس ڤان هۆڵن، سێناتۆری ئەمریکی
دەمەوێت پشتیوانیی بەردەوامم بۆ گەلی کورد دووپاتبکەمەوە، بۆ ئەو هاوسۆزییەی لەنێوان گەلی کورد و ئەمریکا هەیە. 80ـیەمین ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی لە بەڕێزیان پیرۆز دەکەم. ئێمە و گەلی کورد پێکەوە لە نزیکەوە کارمان کردووە، ئامانجی من ئەوەیە ئەو پەیوەندییە بەردەوام بێت، چونکە پەیوەندییەکە دۆستانەیە و بەرژەوەندیی و بەهای هاوبەشمان هەیە. با پێکەوە دڵنیایی بدەین لەوەی هاوسۆزی و کۆدەنگیی لەنێوانمان هەیە.
کریس کوونس-سیناتۆر
سەرۆک بارزانی یادی 80 ساڵەی دەکاتەوە، شانازی بە سەرکردایەتی و هاوبەشی ئەو دەکەین لەماوەی ساڵانێکی زۆری رابردوودا. پیرۆزە سەرۆک بارزانی، کەسانێکی زۆر هەن لە کۆنگرێسی ئەمریکا کە هیوای باشیت بۆ دەخوازن.
رۆسپیرۆت جونیەر-وەبەرهێنەری ئەمریکی
ماوەی 19 ساڵە سەرۆک بارزانی دەناسم. پیاوێکی ناوازە و سەرکردەیەکی ناوازەیە بۆ خەڵکی کوردستان. پیاوێکی ژیرە، هاوڕێیەکی گرنگی من و ئەمریکاشە. پیرۆزە و هیودارام چەندین دەیەی دیکە تەمەنی بێت.
رۆبێرت پاڵەدینۆ-کونسوڵی پێشووتری ئەمریکا لە هەولێر
یادی لەدایکبوونی کاک مەسعودە، رۆژێکی تایبەتە، من لە هەولێر بووم و خزمەتم کردووە، سەرکردایەتی بەهێزی تۆ و تواناکانی بۆ پێشڕەوی ناوازبوون. هەرێمی کوردستان زۆر بەرز دەنرخێنم. هەردەم کاتەکانم لە هەرێمی کوردستان لەبیرە، سوپاسی سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی دەکەم. پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم. سوپاسگوزارم کەسەرۆک بارزانی توانی بەو شێوە نزیکە کوردستان و ئەمریکا بکاتە دۆست.
نوێت گینگریچ-سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
پیرۆزە سەرۆک بارزانی، زۆر گرنگە ئەو پەیوەندییەی لەنێوانماندا هەیە بەردەوامی پێبدەین.
مایک پۆمپیۆ-وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا
سڵاوتان لێبێت، ناوازەیە کە پیرۆزبایی یادی 80 ساڵە لە سەرۆک بارزانی دەکەین، وەکو وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسی پێشووی سی ئای ئەی، کاری زۆرمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی کردووە لەپێناو هەرێمی کوردستان. کارمان بۆ تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا کردووە. سوپاس سەرۆک بارزانی بۆ ئەوەی هاوپەیمانێکی گرنگ بووی بۆ ئێمە. سوپاس بۆ ئەوەی هاوڕێیەکی مەزنی من بوو، سوپاس بۆ ئەو کارانەی کردووتن بۆ ئەوەی جیهان بکەیتە جێگەیەکی باشتر. تۆ هەولێرت کردە ناوەندێکی وەبەرهینانی گەورە، من رووداوەکانم بەچاوی خۆم دەبینی. ژیانی کەسانێکی زۆرت باش کرد، ئەمریکا ئەمڕۆ پارێزراوترە بەهۆی کارە ناوازەکانی تۆوە. پیرۆزە سەرۆک هیودارام ساڵانێکی دیکە بە خزمەت و بەرهەمەوە بەسەرببەیت، بەختێکی باش.
رۆمی حوسەینی-چاودێریی سیاسی کورد لە ئەمریکا
سەرۆک بارزانی ئازیز، یادی لەدایکبوونت پیرۆزبێت. من خەڵکی قامیشلۆی کوردستانم. دوو ساڵ پێش ئێسا میوانی جەنابت بووم، بەڕاستی سەرسام بووم بەوەی تۆ چۆن پشتیوانی کوردانی رۆژئاوا دەکەیت. دەمەوێت سوپاسی هەوڵەکانی ئەم دواییانەت بکەم بۆ ئەوەی هاوکاری رۆژئاوات کرد بە ئاشتی بژین، لەم رۆژەدا هیوای تەندروستیەکی باشتان بۆ دەخوازم.
مایڵز کاگینز-کۆڵۆنێڵی پێشووی سوپای ئەمریکا
من لە ماڵەکەی خۆمەوە لە نیویۆرک دەڵێم: سەرۆک و مام، بارزانی رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز، یادی بوون بە 80 ساڵەت زۆر زۆر پیرۆزە. ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە لەژیانتا، هەروەها لە رابردوودا میراتێکی زۆر مەزنت بەجێهێشتووە لە دڵ و مێشکی سەربازانی ئەمریکا. لەگەڵ ئەفسەرانی باڵای ئەمریکا لەوانەش دەیڤد پترایۆس قسەم کردووە لەبارەی پەیوەندیەکانی کورد و سوپای ئەمریکا، هەروەها پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم کە جەنابتان دامەزرێنەری سەرەکی بوون. لەبارەی سەرۆک بارزانییەوە خویندوومەتەوە بەتایبەتی لە کتێبەکەی جەنەراڵ ئۆدێرنۆ، لەوکاتەوەی گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بووم، شەرەفی ئەوەم هەبوو لەگەڵ خەڵکی کورد تێکەڵبم و لە پێشمەرگە نزیک بم. ئیستا دەستم بەکاری بازرگانی خۆم کردووە، کورد ئیلهام بەخشم بوون. لە سووریا و هەرێمی کوردستان و عێراق تیمم هەیە کە دەمانەوێت بازرگانی دابمەزرێنین و خەڵک لێک زیاتر نزیک بکەینەوە.
زاڵمای خەلیلزاد-باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق
پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەمیشەیی کوردستان سەرۆک بارزانی دەکەم. سەرۆک بارزانی هاوڕێیەکی باش و سەرکردەیەکی مەزنە هیوای باشترینی بۆ دەخوازم، یادەوەری زۆرم لەگەڵ سەرۆک بارزانی هەیە. جارێکیان لە عێراقەوە چووینە ئەمریکا بۆ دیداری سەرۆک بووشی کوڕ، بە سەرۆک بووشم گوت، سەرۆک بارزانی هاوشێوەی تۆیە، پیاوی بڕیارە قورسەکانە. دواتر سەرۆک بووش لەدیدارەکەدا گووتی: باڵیۆزەکەم دەڵێت؛ من و سەرۆک بارزانی لێکدەچین و هەردووکمان بەهێزین. ئەوەی یادەوەرییەکی خۆش بوو.
جۆو ریدەر-جێگری وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا
شانازی ئەوەم هەبوو لە ئەرکەمەدا کار لەگەڵ هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی بکەم. من شانازی دەکەم کە رێز و سڵاوی خۆم بۆ سەرۆک بارزانی بنێرم لەیادی 80 ساڵەی تەمەنیدا. ماوەی 18 ساڵە سەرۆک دەناسم، پیرۆزبایی دەستکەوتەکانی لێدەکەم، پیرۆزبایی لێدەکەم بۆ ئەو سەرکردایەتیەی دەیکات. سەرکردایەتی ئەو بۆ پێشمەرگە و لەناوبردنی داعش دەست لەناو دەستی ئەمریکا و پێشتریش شەڕی قاعیدە زۆر ناوازە بوو.
وەلید فارس-راوێژکاری باڵای پەیمانگای ئەمریکا بۆ دیموکراسی
دەمەوێت پیرۆزبایی لە سەرکردە سەرۆک بارزانی بکەم بۆ سەرکردایەتیکردنی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان، سەرۆک رۆڵی گرنگ بوو لە بەرگریکردن لە هەرێم کوردستان و حکوومەتەکەی. پێشمەرگە رۆڵی گرنگی هەبوو لە شەڕی دژی تیرۆر و توندڕەوەکان، پێشتریش دژی سەدام حوسێن. سەرۆک دەبێتە 80 ساڵ، کاتی ئەوەیە بیر لە دەستکەوتەکانی بکاتەوە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و جیهانیش. خەڵکی ئەمریکا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارەکانی سەرۆک بارزانی بەرز دەنرخێنن، من لای خۆمەوە کارەکانی باوکیشی بەرز دەنرخێنم. ئەم خێزانە زۆریان داوە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئازادی. لەم یادەدا دووپاتیدەکەینەوە پشتیوانی کوردستان دەکەین. پشتیوانی دۆخی کورد دەکەین.
جێنیفەر گەڤیتۆ-جێگری یاریدەدەری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا
لەدایکبوونت پیرۆز کاک مەسعود، یادەوەری جوانم هەیە لە کارکردن لەگەڵتان لە هەرێمی کوردستان. پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا هاوبەشیی مێژووین. شتی زۆر هەیە سوپاسی تۆ بکەین لەسەری. لەدایکبوونت پیرۆز و چاومان لە کاری پێکەوەیی زیاترە. تۆ کەسێکی جددی و بەهێزی، بەڵام هاوڕێیەکی گەورەی ئەمریکای و ئێمە دڵخۆشین هاوڕێی وەکو تۆمان هەیە.
جۆرج وایتسایدس-کۆنگرێسمانی ئەمریکا
شەرەفی ئەوەم هەبوو ساڵی رابردوو لەگەڵ هاوکارێکم سەردانی هەرێمی کوردستان بکەم. پڕ بەدل پیرۆزبایی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی دەکەم. پیرۆزبایی ئەو هاوبەشیە دەکەم کەهەمانە لە رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی.
زیاد عەبدولەتیف-ئەندامی پەرلەمانی کەنەدا
مانگی رابردوو لە هەولێر چاوم بە سەرۆک بارزانی کەوت، سەرکردایەتی ئەو ئیلهامی پێبەخشیم. گرنگیدانی ئەو پێکهاتەکان لە ناوچەکە ئیلهام بەخش بوو، سەرکردایەتی ئەو لە ناوچەکەدا زۆر گرنگە. پیرۆزبایی یادی 80 ساڵەتان لێدەکەم، هیوای تەندروستی باش و دەستکەوتی باشتان لەساڵانی داهاتوو بۆ دەخوازم.
جەنەراڵ جیم جۆنس-جەنەراڵی خانەنشین لە سوپای ئەمریکا
لە ساڵی 1991 من کۆڵۆنێل بووم لە یەکەی پیادەی سوپای ئەمریکا لەناوچەکانی باکووری عێراق، ئەوکاتە لەگەڵ هاوڕێکانم چاوم بەسەرۆک بارزانی کەوت، رۆژانە یەکترمان دەبینی و پلانمان بۆ پارێزگاری لە کوردستان دادەنا دژی سەدام حوسێن، هاوڕێیەتییەکی قوڵمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی هەبوو. ئەو کارەکتەرێکی بەهێزە، ئازادی و بەرەوپێشچوونی دەوێت بۆ خەڵکەکەی خۆی. شانازی بەکارەکانمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی دەکەین، توانیمان کورد لە شاخەکانی تورکیاوە بگەڕێنینەوە بۆ ماڵی خۆیان لە هەرێمی کوردستان. گەنجانی هەرێمی کوردستان دەتوانن وانە لە 25 ساڵی رابردوو خۆیان وەربگرن چۆن هەرێمی کوردستان بنیاتنراوە، سەرۆک بارزانی سەرۆکێکی گرنگ بوو لەکاتێکی گونجاودا. سەرۆک دەچێتە مێژووەوە وەکو سەرکردەیەکی ئەفسانەیی گەلی کورد.
ئەحمەد حوسێن-ئەندامی پەرلەمانی کەنەدا
من سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کەنەدا، مانگی رابردوو میوانی سەرۆک بارزانی بووین، سوپاسی میوانداری گەرمیان دەکەین. سڵاوتان بۆ دەنێرم لەیادی لەدایکبوونتان، هەروەها سڵاو دەنێرم بۆ ئەوە پێکەوەژیانەی لە هەرێمی کوردستان بنیاتنناوە. هیوای ساڵانێکی خۆش و تەندروستان بۆ دەخوازین لە داهاتوودا.
رۆبێرت ئێف کێنێدی، وەزیری تەندروستیی ئەمریکا
پیرۆزبایی ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەم، کورد و ئەمریکا هاوپەیمانێکی لەمێژینەن. دەزانین کورد وڵاتەکەمانی خۆشدەوێت، ئێمەش ئەوانمان خۆشدەوێت. هاوبەشیمان لەگەڵ کورد ناوازەیە.
دۆگلاس سلێمان-باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق
لەم رۆژەدا سڵاو دەنێرم بۆ سەرۆک بارزانی و پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی لێدەکەم، کاتێک باڵیۆز بووم لە عێراق زۆر جار سەردانی سەرۆک بارزانیمان کردووە لە بارزان، ئەو باسی چیاکانی دەکرد و چیرۆکی دەگێڕایەوە بۆمان. رۆڵی ئەومان لەبەرچاوە لە سەرکردایەتیکردنی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعش و یەکەمین هەنگاو بۆ ئازادکردنی موسڵ. کاک مەسعود هیوای ژیانێکی خۆشتان بۆ دەخوازم و پیرۆزبای رۆژی لەدایکبوونتان لێدەکەم.
ڤیکتۆریا تەیڵەر-بەڕێوەبەری ناوەندی ئەتڵەنتیک
پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەم، کاتێک لە وەزارەتی دەرەوە بووم، چەند جارێک سەرۆک بارزانیم بینیوە،هەمیشە دڵخۆشبووم بە قسەکردن لەگەڵیدا. ئەو کەسێکی زیرەک و بەبیرۆکەیە،هەمیش هەوڵیداوە نەک تەنها بۆ پارتەکەی خۆی بەڵکو بۆ هەموو کوردێک. ئەو رۆڵەکەی سەرکردایەتیکردنی کوردە و یەکێکە لەکەسایەتییە دیارەکان لەم کارەدا.
ئەلینا رۆمانۆوسکی-باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق
پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی دەکەم، ئەو کاری ناوازەی ئەنجامداوە لە ژیانیدا. ئەو شەڕکەرێکی ئەفسانەییە و سەکردەیەکی ناوازەی کوردە لە عێراقدا، بە ماوەیەکی کەم دوای دیاریکردنم وەکو باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانێکی کورتی سەرۆک بارزانیم کرد، زۆر سەرسام بووم بە کەسایەتی ئەو لەیەکەم یەکتربینیمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی. لەو دیدارەدا ئەوەی بیرخستمەوە کە چەند سەرکردەیەکی مەزنە. لە دیدارەکەدا جەختی لە ئامانجە هاوبەشەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان. دیدارەکانمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی چڕ و پڕ بوون، مەرج نییە هەمیشە هاوڕابین بەڵام لە دیدگەی یەکتر تێدەگەیشتین بەتایبەتی لە پرسی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، باسمان لە دۆزینەوەی چارەسەر دەکرد، هاتنی ئەو بۆ بەغدا بە دەگمەن روویدەدا بەڵام گرنگ بوو. دەهاتە بەغدا بۆ بەرگریکردن لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق. سوپاسی جەنابیان دەکەم بۆ کارەکتەر و سەرکردایەتییەکەی، هەروەها سوپاسی پشتیوانیەکەی بۆمن دەکەم. هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ دەخوازم.
جێفری ڤان ئۆردن-جەنەراڵی پێشووی سوپای بەریتانیا
من ساڵی 2005 سەردانی هەولێرم کرد، پێزانینی تەواوم هەیە بۆ رۆڵی سەرۆک بارزانی، ئەو سەرکردەیەکی گەورەی سیاسەتی کوردە لە ماوەی 50 ساڵدا، لەساڵی 2005 بوو بەیەکەمین سەرۆکی هەرێم، ئەو هێشتا وەکو کەسێکی کاریگەر سەیری دەکرێت. لە جەنگی دژی تیرۆر و تەنانەت جەنگی ئەمریکا و ئێرانیشدا ئەو هەوڵیداوە کورد یەکبخات. هەوڵیداوە فیدراڵی هەرێم بەهێزتر بکات. لە ریفراندۆمدا کاری مەزنی کرد و لەسەدا 90 دەنگی بەڵێی هێنا. ئەو کە سەرکردەیەکی دیموکرات خوازە و خواستی هەیە بۆ ئۆتۆمییەکی زیاتری گەلەکەی. دڵخۆشبووم بەوەی ئەم چەند وشە جوانەم لەبارەی سەرۆک بارزانییەوە گووت.
ستو جۆنز-باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق
گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەم لە یادی لەدایکبوونیدا. سەرۆک بارزانی رۆڵێکی بنچیەنیی هەبوو لەو کاتەی من لە عێراق بووم بەتایبەتی لە لەناوبردنی داعش. ئەو کەسێکی ناوازبوو، ئێمە سوپاسگوزاری هاوڕییەتی ئەوین.
کریس هیڵ-یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
دەمەوێت ئەم هەلە بقۆزمەوە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی یادی 80 ساڵەی لەدایکوونی سەرۆک بارزانی بکەم، ئەو یەکێکە لە سەرکردە نائاسایی و جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. باشترین کاتەکانم لەگەڵ ئەو بوو، ئەو بەمنی گوت وەرە سەردانی هەولێر بکە و نیگەرانی بەغدا مەبە، پێکەوە پیاسەیەک دەکەین و باسی پرسە جیاوازەکان دەکەین. زۆر لەبارەی ئەوەوە فێربووم دەربارەی کوردستان و عێراق.
جۆوی هوود-هەڵسوڕێنەری پێشووی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
بەهۆی کارەکەمەوە زوو زوو سەردانی هەرێمی کوردستانم دەکرد، بۆ جاری یەکەم لەساڵی 2017 لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوومەوە، بەڕاستی سەرسام بووم بە ئارامی و ژیریەکەی. سەرسام بووم بەو عەرەبیە باشەی دەیزانی، گەمترین پیرۆزبایی لە رۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی دەکەم.
جەیمس جێفری-نێردەی تایبەتی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ سووریا
لە زۆرینەی پۆستەکانمدا کوردم ناسیوە بەتایبەتی سەرۆک بارزانی، زانیاریم هەیە لەبارەی ژیان و قوربانیدانەکانی سەرۆک بارزانی بۆ گەلەکەی. یەکەم جار سەرۆک بارزانیم لە ئەنقەرە بینی کە هاتبوو بۆ بەرگریکردن لە گەلی کورد و داوای دەکرد پێش بە سەدام حوسێن بگرین، ناتوانم دەریببڕم گەلی کورد و سەرۆک بارزانی چەند سووربوون لەسەر دۆزەکەیان. سەرۆک پشتیوانی یەکگرتنەوەی حکوومەت و کوردی کرد لە سووریا. لە عێراقیش رۆڵێکی ناوازەی هەبوو. هاوڕێیەکی باشترمان نەبووە لە سەرۆک بارزانی، لەساڵی 2018 بۆ 2020 کارمان پێکەوەکرد بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی کورد بەشێکی گرنگە لە سووریا، بەوردی کارم لەگەڵ کردووە لە رێکخستنی هەڵبژاردن لە عێراق لەسالی 2005، ئەو کاری کرد بۆ دامەزراندنی قەوارەی دەستووری هەرێم، ئەم قەوارەی پەیوەندی باشی لەگەڵ هەمووان هەیە، هەرێمی کوردستان پایەی سەقامگریی عێراقە. شوێنی چارەسەری تەندروستی و بازرگانی و گەشتیارییە، شوێنی وزەیە. ئەمریکا پەیوەندییەکی باشتری لەگەڵ وڵاتانی دیکە نیە وەک ئەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی هەیەتی. ئێمە قەرزداری سەرۆک بارزانین لە رووبەڕووبوونەوەی داعش.
جەی ئێم گارنەر-فەرماندەی پێشووتری هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
یەکەم جار لەساڵی 1991 چاوم بەسەرۆک بارزانی کەوت. کاتی سەختمان بەڕیکرد، بەهۆی سەرکردایەتی ئەوەوە توانیمان کارەکانمان بکەین، بەبێ ئەو کارەکان نەدەچوونە پێشەوە.
کاک مەسعود لەدایکبوونت پیرۆزبێت، یەکێک بووی لەو پیاوە گرنگانەی لە ژیانمان بینیومن. تۆ سەرکردەیەکی سەرسەخت بووی. بیرمە هەرێمی کوردستان هیچی نەبوو، وێران بوو. من ووتم کە ئەم هەرێمە ناژی بەڵام سەرۆک بارزانی بارەکەی خستەسەرشانی وکوردستانی ئاوەدانکردەوە. ئێستا هەرێمی کوردستان بووەتە شوێنی گەشتیارەکان، کەرتی ئابووری بوژاوەتەوە، راهێنان بە پێشمەرگە کراوە. سەرۆک بارزانی یەکێکە لە باشترین سەرکردەکان. سوپاسی هەموو ئەو کارانە دەکەین کە سەرۆک بارزانی کردوویەتی. گەلی کورد زۆر بەبەختە کەتۆی هەیە. سەرسامم بەتۆ، هەرگیز بێئومێدت نەکردووم و هاوکاری خەڵکەکەت کردووە. وەکو برایەک رێزت دەگرم و خۆشم دەوێیت، دڵنیام باوکت شانازیت پێوەدەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان، پیاوێکی ناوازەی.
جۆن نیگرۆپۆنتێ-باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق
بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەم بەبۆنەی یادی بوون بە 80 ساڵی. ئەو پیاوێکی ناوازەیە و ژیانێکی ناوازەی هەبووە، زۆر جار چاوم بەوان کەوتووە لە کۆبوونەوەکاندا. گفتوگۆی دوورودرێژمان کردووە. سەرۆک بارزانی وەرزشەوانە، زۆر حەزی لە سەرکەوتن بوو بەسەر چیاکاندا، هەروەها حەزی لەرۆشتن بوو. سەرۆک بارزانی زۆر وڵاتەکەی خۆشدەوێت و پیاوێکی نشتیمان پەروەرە.
جەنەراڵ دەیڤ پترایۆس-بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی
یەکەم جار لەساڵی 2003 چاوم بە کاک مەسعود کەوت، من جەنەراڵ بووم و کارمان بۆ ئازادکردنی عێراق دەکرد. دواتریش کۆبوونەوەی زۆرمان پێکەوە هەبوو، مایەی خۆشحاڵیمە کە ساڵانێکی زۆرە جەنابی بارزانی دەناسم. یادی هەشتا ساڵەی لەدایکبوونتان پیرۆزبێت، لەژیانتان کاری ناوازەتان کردووە. بەتوندی بەرگریت لە کوردستان کرد، تۆ فەرماندەیەکی ناوازەی پێشمەرگە بووی. رۆڵی گەورەتان هەبوو لە دارشتنەوەی عێراق و بەرگریکردن لە کورد، شەرەفێکی گەورە بوو لەگەڵ تۆدا یەکمان ناسی.
جۆناسان کۆهن-باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان
من لەماوەی پێشوودا لە عێراق کارم کردووە و دەرفەتی ئەوە هەبووە لەگەڵ سەرۆک بارزانی یەکتر بناسین. کاک مەسعود پیاوێکی ناوازەبوو، زۆری لەبارەی عێراق و کوردستانەوە پێ گوتم، ئەو ژیر بوو هەروەها میواندۆست بوو، هیوای باشترینی بۆ دەخوزم.
مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان
سەرۆک بارزانی، رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت. سوپاس بۆ ئەو هاوبەشییەی دەیان ساڵە بەردەوامە، سوپاس بۆ هێز و سەرکردایەتی و ئەو خەباتەی بۆ گەلی کورد ئەنجامتداوە. سوپاس بۆ ئەو خەباتەی بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە کردووتە، لەراستیدا ئێمە زۆر شتمان پێکەوە ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی بەرەو ئاشتی و خۆشگوزەرانی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاو بنێین.
ستیڤن هارپەر-سەرۆکوەزیرانی پێشووتری کەنەدا
دڵخۆشم بەوەی پیرۆزبایی خۆم بنێرم بۆ سەرۆک بارزانی لەیادی لەدایکبوونیدا. سەردانەکەی خۆم بیرە بۆ هەولێر لەساڵی 2014، کەنەدا و هەرێمی کوردستان شانبەشانی یەکتر کاریان دەکرد بۆ لەناوبردنی داعش. راستگۆیانە بڵێم گەر سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستان نەبوونایە عێراق دەکەوت. ئەوان رۆڵێکی بنچینەییان هەبوو. رۆڵی مەزنیان هەبوو، سەرسام بووم بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی، هەروەها سەرسام بە گەلی کوردستان. تراژیدیایەکی گەورەیە تاوەکو ئێستا کورد وڵاتانی خۆیان نییە. من یادەوەری زۆر باشم هەیە لەگەل هەرێمی کوردستان. ئەوەی تێبینیم کرد لە هەرێمی کوردستان، پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەرێمی کوردستان بوو. پێشوازی لە کەمینەی ئاینیەکان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە زۆر ناوازە و دەگمەن بوو. سەرۆک بارزانی و ئیدارەکەی جیاوازبوون لەو رووەوە. زۆر باش دەبوو بە دیدگەی من ئەگەر کورد خاوەنی دەوڵەتی خۆیان بوونایە. هەرێم کاری ناوازەی کرد بۆ پاراستنی کەمینەکان.
ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا
ساڵای رابردوو دەرفەتی ئەوەم هەبوو سەردانی هەرێمی کوردستان بکەم هەروەها ئەزموونی ئەو دۆخەی هەرێمی کوردستان بکەم. لەلایەن سەرۆک بارزانیەوە بانگهێشتکراوبووین، ئەزموونی کلتووری جوانی کوردمان کرد. نەتەوەی کورد نەتەوەیەکی مەزنە. دەبێت زۆر شت لەبارەی کوردەوە فێربین. سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەین، سوپاسی ژیانی ئەو دەکەین. سەرۆک بارزانی ئازیز،پیرۆزبایی لەدایکبوونت دەکەین، تۆ نوێنەرایەتی ئازایەتی و شەرفەمەندی و بەهێزی و شەڕکردن بۆ مافی نەتەوەکەت دەکەین. بەبۆنەی تۆوە ئێمە لەبارەی کوردەوە باشتر دەزانین، بەهۆی تۆوە کوردستان داهاتوی هەیە. خودا هێزت پێبەخشێت، شەرفمەندین کە تۆمان بینی.