سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ کوردستان24: بەرپرسی هەواڵگریی بزووتنەوەی نوجەبا دەستگیرکرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردستان24ـی راگەیاند، هێزێکی تایبەتی دژە تیرۆری عیراق عەباس حوسێن یەعقووبیبە بەرپرسی هەواڵگری بزوتنەوەی نوجەبایان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردستان24ـی راگەیاند: هێزێکی دژە تیرۆری عیراق بەرپرسی هەواڵگریی بزوتنەوەی نوجەبایان دەستگیرکرد.

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، هێزێکی تایبەتی دژە تیرۆری عیراق عەباس حوسێن یەعقووبیبەرپرسی هەواڵگری بزوتنەوەی نوجەبا و یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە فەرماندەیی دەوروبەری بەغدا  لە نێو ماڵەکەی خۆی لە پارێزگای زیقار دەستگیرکردووە. 

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، ئەو هێزە سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە بەغداوە بۆ دەستگیرکردنی ئەو بەپرسەی نوجەبا رۆشتونەتە زیقار و ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە. 

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، بەشێک لە سەرۆک عەشیرەتەکانی زیقار دژی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی نوجەبا دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.