سەرچاوەیەک بۆ کوردستان24: هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی فایەق زێدان هەبووە
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیی حکوومەتی عێراق بۆ کوردستان24 ئاشکرای دەکات، دەزگای هەواڵگری زانیاریان پێگەشتووە هەوڵێک هەیە بۆ تیرۆرکردنی فایەق زێدان.
ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، سەرچاوەیەکی ئەمنیی بالای حکوومەتی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند: دەزگای هەواڵگری زانیاریان پێگەشتووە هەوڵێک هەیە بۆ تیرۆرکردنی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکە گرووپەکان ویستوویانە لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژراوەوە فایەق زێدان تیرۆر بکەن و هەروەها گروپه چه‌كداره‌كان پلانێكی مه‌ترسیدارییان ئاماده‌كردووه بۆ كوشتنی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوه‌ریی عێراق.
پلانی كوشتنی فایه‌ق زه‌یدانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ی چه‌كداماڵینی گرووپە چەکدارەکان هەیە.
هەر لەم چوارچێوەیەش هەر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی حكوومەت و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری کۆبوونەتەوە.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بووە لە: پرسی چه‌كداماڵینی گروپه‌كان تاوه‌كو 30ـی ئەیلوول و بژارده‌كانی رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌ی كه چه‌كدانان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.