دەم پارتی بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی کرد
دەم پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاندووە: باکرهان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی ئیدانەی هێرشە درۆنییەکەی کرد
ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، هەژماری فەرمیی دەم پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەتوندی ئیدانەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی کرد.
باکرهان هیوای خواست رووداوی لەو شێوەیە بۆ حکوومەت و گەلی کوردستان دووبارە نەبێتەوە و جەختی کردەوە، ئەوان هەمیشە لەگەڵ حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستاندا دەبن.
هاوسەرۆکی دەم پارتی راشیگەیاند "ئەم جۆرە هێرشانە مەترسیدارن و هەمیشە شەر و توندوتیژی لە ناوچەکەدا بە زیندویی دەهێڵنەوە." هاوکات داوای لە بەغدا کرد کە بەپەلە روونکردنەوە بدات و راستییەکانی پەیوەست بەو رووداوە ئاشکرا بکات.