چیا نەوشێروان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی دەکات

چیا نەوشێروان مستەفا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکۆنەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران کرد.

ئەمرۆ دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، چیا نەوشێروان مستەفا، سەركۆنەی هێرشی سەر نووسینگەی سەرۆكوەزیران كرد.

دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، "کاتژمێر 12:28ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران."

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، خۆشبەختانە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.

دژەتیرۆری کوردستان جەختیشی کردەوە، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرش و دەستدرێژییانە دەکەن و رایانگەیاند "ئەم دەستدرێژییانە بە هیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین و تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە."