ئەبوبەکر کاروانی: پەلاماردانی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت یەکسانە بە پەلاماردانی کۆی قەوارەی هەرێمی کوردستان
سیاسەتمەدار ئەبوبەکر کاروانی، ئیدانەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، بەهۆی پێگەکەیەوە، پەلاماردانی سەرۆکی حکومەت یەکسانە بە پەلاماردانی کۆی حکومەت و قەوارەی هەرێمی کوردستان و گەلەکەی.
ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، ئەبوبەکر کاروانی، سیاسەتمەدار و نووسەر، رایگەیاندووە، "هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان رەفتارێکی بێپاساوە و بەتوندی ئیدانەی دەکەین."
ئەو سیاسەتمەدارە جەختیشی کردووەتەوە، بە حوکمی پێگەکەی، بەئامانجگرتنی سەرۆکی حکوومەت یەکسانە بە پەلاماردانی کۆی حکوومەت، قەوارەی هەرێم و خەڵکی کوردستان.
هەروەها ئەبوبەکر کاروانی رایگەیاندووە "ئەم جۆرە کارانە هیچ خزمەتێک بە چەسپاندنی ئاشتی و پەیوەندیی برایانەی نێوان گەلان و وڵاتانی ناوچەکە ناکات."