ئەمڕۆ ژمارەیەک وەزارەت و فەرمانگە مووچەی تەممووز وەردەگرن
دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز دەست پێدەکات و لە ماوەی سێ رۆژدا کۆتایی دێت، تێیدا 922 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی پرۆژەی "هەژماری من"ـەوە بە دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی ئابی 2026، دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز (حەوت)ـی بەشێکی مووچەخۆرانی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات. بڕیارە لە ماوەی سێ رۆژدا پڕۆسەکە کۆتایی بێت.
ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی ئاب، مووچەکەیان وەردەگرن:
- کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
- زیندانیانی سیاسییەکان + بەکەوتووانی چەکی کیمیایی
- خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە
- خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
- تەندروستی
- پەروەردە
ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی سبەی چوارشەممە، 19ـی ئاب، مووچەکەیان وەردەگرن:
- دەستەی ژینگە
- دەستەی دەسپاکی
- دەزگای مین
- دەستەی وەبەرهێنان
- مافی مرۆڤ
- خاوەن پێداویستیی تایبەت
- ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
- کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
- کۆمسیونی باڵای هەڵبژاردن
- ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
- ناوخۆ
- داد
- ئەنجوومەنی دادوەری
- دارایی و ئابووریی
- پلاندانان
- سامانە سروشتییەکان
- بازرگانی و پیشەسازی
- گواستنەوە و گەیاندن
- کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
- شارەوانی و گەشتوگوزار
- کارەبا
- رۆشنبیری و لاوان
- فەرماندەیی زیرەکی و بەڕگری فریاکەوتن
- ئەوقاف و کاروباری ئاینی
- کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
- سەرۆکایەتیی پەرلەمان
- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
- سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران
- دیوانی چاودێری دارایی
ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی رۆژی پێنجشەممە ، 20ـی ئاب، مووچەکەیان وەردەگرن:
- پێشمەرگە (دیوان + لیواکان)
- ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش
- پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان
- فەرماندەیی دەڤەری یەک و دوو
بە پێی ئامارەکانی پڕۆژەی "هەژماری من" ئەم مانگە، 922 هەزار مووچەخۆر بە شێوەی دیجیتاڵی و لە رێگەی 710 ئامێری "ئەی تی ئێم"ـەوە لە سەرانسەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، مووچەکەیان وەردەگرن.
ئاماری مووچەخۆرانی "هەژماری من" بەم شێوەیە دابەش بووە:
- فەرمانبەرانی شارستانی: 388 هەزار مووچەخۆر.
- خانەنشینان: 2260 کەس.
- پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایش: 238 هەزار کەس.
- خێزانی گیانبەختکردووان: 37 هەزار کەس.
دابەشبوونی مووچەخۆران بە پێی پارێزگاکانیش بەم شێوەیەیە:
- پارێزگای هەولێر: 395 هەزار مووچەخۆر.
- پارێزگای سلێمانی: 314 هەزار مووچەخۆر.
- پارێزگای دهۆک: 192 هەزار مووچەخۆر.
- پارێزگای هەڵەبجە: 21 هەزار مووچەخۆر.
پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەدیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران.
ئەم پرۆژەیە لە ساڵی 2023 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیەندرا. ئامانجی سەرەکیی پرۆژەکە نەهێشتنی بەکارهێنانی پارەی کاش و بەستنەوەی فەرمانبەرانە بە سیستەمی بانکیی سەردەمییانەوە.
تا ئێستا چەندین بانکی باوەڕپێکراو لە پرۆژەکەدا بەشدارن و ئامانجیش ئەوەیە تا کۆتایی ساڵ سەرجەم مووچەخۆران ببنە خاوەنی هەژماری بانکیی خۆیان. بە پێی ئامارەکان تا ناوەڕاستی ساڵی 2026 زیاتر لە 950 هەزار فەرمانبەر لەم پرۆژەیەدا تۆمار کراون.