عەلی زەیدی بەتەلەفۆن پەیوەندی بە مەسرور بارزانی کرد و هێرشە درۆنییەکانی ئیدانە کرد
ئەمڕۆ سێشەمممە 18ـی ئابی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت .
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ ، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکوومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کرد و گوتی ئەم هێرشانە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پەیوەندیی و بەدواداچوونی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد و جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.