دەزگای ئاسایشی هەرێم حەوت تیرۆریستی داعشی دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی داواکراوی داعشی لە شاری سلێمانی و دەوروبەری راگەیاند و ئاشکرای کرد کە دوای دەستگیرکردنیان، سەرجەمیان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ کراونەتەوە.

سێشەممە 18ـی ئابی 2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانییان حەوت تیرۆریستی داعشی داواکراوی دادگاکانی عێراق بەماددەی(4)ی تیرۆر کە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری خۆیان حەشاردابوو دەستگیربکەن

هەروەها لە راگەیەنەدراوەکەدا هاتووە، داواکراوان لە رابردوودا چەکداری گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.

باس لەوەش کراوە، ئەمڕۆ تیرۆریستان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ کران، بەپێی تایبەتمەندی شوێنی تاوان بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە.