ترەمپ فەرمانی بە کەمکردنەوەی مانۆڕە سەربازییەکان لەگەڵ کۆریای باشوور دا

کۆریای باشوور رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوشار دەخاتە سەر سیئۆل بۆ ئەوەی بەشداری لە جەنگی ئێراندا بکات، ئەم هەڵوێستەی واشنتن هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری کەمکردنەوەی مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشوور.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی ئابی 2026، جۆ هیون، وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور رایگەیاند، پەیامەکەی ترەمپ کە فەرمانی تێدا کردووە مەشقەکان کەم بکرێنەوە، وەک گوشارێک بۆ سەر سێئول دەردەکەوێت تا رامانکیشێتە نێو جەنگی ئێران، فەرماندەکانی سوپای کۆریای باشووریش ئاشکرایان کرد، بە داوای ئەمریکا قەبارەی مەشقەکان بۆ نیوە کەمکراونەتەوە.

حکوومەتی سیئۆل رایگەیاند، مەشقە ساڵانەییەکانی نێوان هەردوو وڵات هەفتەیەک پێش وادەی دیاریکراوی خۆیان کۆتاییان دێت، هەروەها رۆژی یەکشەممەی رابردوو، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، رێنمایی بە پێنتاگۆن داوە مانۆڕە ساڵانەییەکانی "ئۆڵچی فریدۆم شێڵد" کەمبکەنەوە چونکە ئەم مانۆرە پەیامی دوژمنکارانەیە بۆ کۆریای باکوور.

ترەمپ رایگەیاند، پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور هەیە و رەتیکردەوە سیئۆل لە جەنگی دژی ئێراندا هاوکاری بکات، ترەمپ جەختیکردەوە، کیم بەشێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی گۆڕانی هەڵوێستەکەی بەرامبەر کۆریای باشووری داوەتەوە.

چوارشەممەی رابردوو، ئاژانسی فەرمیی هەواڵی کۆریای باکوور مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان کۆریای باشوور و ئەمریکای سەرکۆنە کرد، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی مەشقەکان نەکرد. 

دوێنێ سێشەممە، سیئۆل رایگەیاند، مەشقە سەربازییەکان ئامانجیان هێرشکردن نەبووە بۆ سەر کۆریای باکوور، کۆریای باکوور بەردەوام ئەم مەشقە ساڵانەییانە سەرکۆنە دەکات و بە راهێنانی خۆئامادەکردن بۆ داگیرکاری دایان دەنێت، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمریکا زیاتر لە 28,000 سەربازی لە کۆریای باشوور بڵاوکردووەتەوە.