پەرلەمانی عێراق دۆسیەی وەزیرەکانی پێشووی کارەبا دهكاتهوه
پەرلەمانی عێراق فەرمانێکی دەرکردووە بۆ کردنەوەی تەواوی دۆسیەی وەزیرەکانی پێشووی کارەبا، کە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بریکارەکان و پلە نزمەکانیش دەگرێتەوە.
لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق جەختی لە پێویستیی عێراق بۆ هاوکاریی نێودەوڵەتی کردەوە بەمەبەستی ئاشکراکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی، لێژنەکە ئەوەشی خستەڕوو کە پێشنیازەیاسای گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان، پارەکانی رژێمی پێشوو دەگرێتەوە و پەرلەمانی عێراق پشتگیریی پرۆسەی گەڕاندنەوەی پارەکان و سزادانی تۆمەتبارانيش دەکات.
لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق راشیگهیاند: لەگەڵ هەر هەوڵ یان لێژنەیەکی ناوخۆیی یان دەرەکیداین کە بەشداری لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی بکات و زانیاری بە دەسەڵاتی دادوەری و دەستەی دەستپاکی بدات، بە مەرجی هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و لێژنەکانی لێکۆڵینەوە و دامەزراوە چاودێری و یاسادانانەکان".
جهختیشی كردهوه عێراق پێویستی بە هاوکاریی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئاشکراکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی و روونیکردەوە کە لێژنەی دەستپاکی بەپێی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کار دەکات و مافی لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەکانی دەستپاکیدا نییە، بەڵکو کار بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و ئەو هەواڵانە دەکات کە دەگەنە لێژنەکە.
ههروهها بهگوێرهی زانیارییهكانی لیژنهی دهستپاكی، پەرلەمانی عێراق فەرمانێکی دەرکردووە بۆ کردنەوەی تەواوی دۆسیەی وەزیرەکانی پێشووی کارەبا، کە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بریکارەکان و پلە نزمەکانیش دەگرێتەوە.