وەزیری دەرەوەی قەتەر: خەریکی نێوەندگیریین لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئابی 2026، شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر لە راگەیەندراوێکدا، تیشکی خستووەتە سەر دواین هەوڵە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاشکراکردنی چەند دۆسیەیەکی هەستیاری ناوچەکە.
، وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختی کردەوە، هەوڵەکانی قەتەر لە ئێستادا چڕبوونەتەوە لەسەر نێوەندگیریکردن لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا. ئاماژەی بەوەش کرد ، هیواخوازن لایەنی ئێرانی بەرپرسیارێتییەکانی خۆی هەڵبگرێت و هاوکاریی زیاتر لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا بکات بۆ پاراستنی سەقامگیری.
گوتیشی: دەبێت ئازادیی دەریاوانی رێزلێگیراو و مسۆگەر بێت، بەبێ ئەوەی هیچ وڵاتێک دەستوەردانی تێدا بکات.
هاوکات هۆشدارییەکی ئاراستەی وڵاتانی ئەوروپا کرد و رایگەیاند "ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا بایەخ بە کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەدەن، ئەوا لێکەوتە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو ئاڵۆزییانە بەرۆکی هەمووان دەگرێت."
وەزیری دەرەوەی قەتەر راشیگەیاند، وڵاتەکەی هەوڵی نێودەوڵەتیی بەگەڕخستووە بۆ دروستکردنی گوشار لەسەر ئیسرائیل تاوەکو پابەندی ئەرک و بەڵێنەکانی ببێت. لە بارەی دۆخی ناوخۆی فەڵەستینیشەوە ئاشکرای کرد "رۆڵی هاوبەشی میسر، قەتەر و تورکیا هۆکار بوو بۆ رەزامەندیی گرووپە فەڵەستینییەکان لەسەر چەکدانان."