سەرۆک بارزانی و سکرتێری کۆنگرەی نیشتمانیی عێراق بارودۆخی سیاسیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئاراس حەبیب، سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتمانیی عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئابی 2026، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، سەرۆک بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە ئاراس حەبیب، سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتمانیی عێراق کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، رۆشنایی خرایە سەر گرنگیی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگ و کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا.