زێلێنسکی پەخشکردنی کارتۆنی 'ماشا و ورچ' لە ئۆکرانیا قەدەخە دەکات

زێلێنسکی پەخشی کارتۆنی ماشا و ورچی قەدەخە کرد و ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە تەنزەوە باس لە بڕیارەکەی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی دەکات بۆ سەپاندنی سزا بەسەر دروستکەرانی زنجیرە کارتۆنی "ماشا و ورچ"  رایدەگەیەنێت، سەرۆکی ئۆکرانیا پێیوایە تەنیا بەم شێوەیە دەتوانێت دۆخی بەرەکانی جەنگ بگۆڕێت.

سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بە فەرمی زنجیرە کارتۆنی ناوداری "ماشا و ورچ"ی وەک "هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئۆکرانیا" ناساندووە. بەپێی ئەو راگەیەندراوێک لە لە ماڵپەڕی ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بڵاوکراوەتەوە، سزاکان ستۆدیۆی "ئانیماکۆرد" و دیمیتری لۆڤیکۆ بەرهەمهێنەری کارتۆنەکە و ئۆلیگ کۆزۆڤکۆڤی وێنەکێشی سەرەکی دەگرێتەوە.

ئەم سزایانە کە بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوام دەبن، پێنج کەسایەتی و چوار دامەزراوە دەگرنەوە. بەپێی بڕیارەکە، دەبێت رێگری لە پەخشکردن یان بینینی ئەم زنجیرە کارتۆنییە لە ناو خاکی ئۆکرانیادا بکرێت، چونکە کیێڤ پێیوایە "ماشا" لە رێگەی ئەم کارتۆنەوە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەیان دروست دەکات.

لەم بارەیەوە ماریا زاخارۆڤا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "تاس"ی رووسی، سەبارەت بە بڕیارەکەی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا گوتی: "وا دیارە زێلێنسکی وا تێگەیشتووە کە تەنیا بەم رێگەیە دەتوانرێت گۆڕانکاریی لە دۆخی بەرەکانی جەنگدا بکرێت." ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بێمانایی بڕیارەکە لە دیدی مۆسکۆوە.