مەسعود پزیشكیان: ئێران لەو پەڕی بەهێزیدایە

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە پێویستی دەزانێت "هەر ئەمڕۆ" کۆتایی بە شەڕ لەگەڵ ئەمریکا بهێنرێت، لە کاتێکدا وڵاتەکەی لە هەڵوێستی هێز و سەربەرزیدایە.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی ئابی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ کۆمەڵێک پزیشک لە تاران رایگەیاند "باشترە هەر ئەمڕۆ کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت، لە کاتێکدا ئێمە لە هەڵوێستێکی بەهێز و سەربەرزیداین و تەواوی جیهانیش ددان بە سەرکەوتنماندا دەنێت."

سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەوەش کردەوە، ئەوەی لە رێگەی دانوستانەکانەوە بەدەستهاتووە دەستکەوتێکی گەورەیە و لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانەوە پەسەند کراوە.

مەسعود پزیشکیان دەربارەی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکان گوتیشی"لەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ ئەمریکا ئیمزا کراوە، هیچ بڕگەیەک نییە ئاماژە بە خۆدەستەوەدان بکات، بەڵکو تەواوی پابەندییەکان دەکەونە سەر شانی لایەنی بەرامبەر."

هەروەها گوتی" ئەمریکا بەهۆی هێرشکردنە سەر قوتابخانە و نەخۆشخانەکانمان لە جیهاندا ریسوا بووە". 
سەرۆککۆماری ئێران داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد، ناکۆکییەکانی ناوخۆ بەلاوە بنێن و جەختی لەوە کردەوە، ناکۆکی و چەند دەستەیەیی هەمیشە دەبێتە هۆی لاوازی.