لایەنگرانی بەرەی گەل و بنەماڵەی لاهور شێخ جەنگی گرد دەبنەوە

بڕیارە ئه‌مڕۆ لە بەردەم دادگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی بنەماڵەی لاهور شێخ جەنگی، لایەنگرانی بەرەی گەل گردبوونەوەیەک بکەن.

ئارام بەختیار، پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی گوتی: بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، 22ـی ئابی 2026، کاتژمێر 10:00 گردبوونەوەکەی لایەنگرانی بەرەی گەل لەبەردەم دادگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بنەماڵەی لاهوری شێخ جەنگی دەستپێبکات.

ئاماژەی بەوەش دا، گرنگترین داواکاری لایەنگرانی بەرەی گەل و بنەماڵی لاهور شێخ جەنگی سەروەر بوونی یاسایە، بەتایبەتی لە دۆسییەکەی لاهور.

بەگوتەی بەرەی گەل و لایەنگرانی ساڵێک بەسەر رووداوەکەی لالەزار تێدەپەرێت، هاوکات سالێکیش یاسا شکێنی بەردەوامە، دەشڵێن تاوەکو ئیستا دۆسیەکەی یەکلایی نەکراوەتەوە، پارێزەرەکانی لاهووری شێخ جەنگی دەڵین، دۆسیەکە دەستوەردانی سیاسیی تێدایە بۆیە تا ئێستا یەکلایی نەبوووتەوە، هەروەها چەندین جار داوایان کردووە دۆسیەکە بگوازرێتەوە داداگی تیاهەڵچوونەوە بەڵام نەیان ناردووە و هیچ بەرەو پێشچوونەکیشی نییە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئارام بەختیار، لایەنگرانی بەرەی گەل و بنەماڵەی لاهوور داوایان ئەوەیە یاسا سەروەر بێت و دادگا دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی گیراوەکانی لالازار یەکلایی بکاتەوە و رێڕەوی یاسایی خۆی وەرگرێت.

هەروەها چەند سەرجاوەیەک بە پەیامنێتری کوردستان24ـیان گوتووە، ئەگەری هەیە هێزە ئەمنییەکان رێگە نەدەن گردبوونەوەکە بکەن، چونکە مۆڵەتیان نییە.  

شەوی 22ـی ئابی 2025، لە دەوروبەری هۆتێل لالەزار لە سلێمانی، شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی و چەکدارانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی روویدا. 

لە دوای رووبەڕووبوونەوەیەک کە چەند کاتژمێرێکی خایاند، لاهور شێخ جەنگی و دەیان کەس لە لایەنگرانی دەستگیرکران. لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا، چەندین کەس لە هەردوولا کوژران و بریندار بوون.