وەزیری وزەی ئەمەریکا: زیاتر لە 15 ملیۆن بەرمیل بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانەوە بڵاوکراونەتەوە، وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاندووە؛ سوپا و هێزی دەریایی ئەمریکا رۆژی سێشەممەی رابردوو رۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە پاراستن و دابینکردنی ئاسایشی تێپەڕبوونی زیاتر لە 15ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگەی گەرووی هورمزەوە.
لەم بارەیەوە، رایت، کە بەرپرسێکی پەیوەندیدارە بە وزەی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو هەوڵە هەماهەنگیکراوانەی بۆ پاراستنی هاتوچۆی دەریایی دراون، تێکڕای گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمز لە ماوەی هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە نزیکەی 9 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر بڕی ئەو نەوتەی لە رێگەی بۆرییەکان و وێستگە نوێکراوەکانی هەناردەکردنەوە رەوانە دەکرێن هەژمار بکرێت، ئەوا کۆی گشتی ئەو نەوتەی لە ناوچەکە دەچێتە دەرەوە، نزیک دەبێتەوە لە 20 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.