خورماتوو: لە رووداوێکی هاتوچۆدا 3 کەس گیانیان لەدەستدا
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک بازگەی عەباس لە ناوچەی سەفرەی سەر بە خورماتوو، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
شەممە 22ـی ئابی 2026، سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە خورماتوو، چوار کەس بوونە قوربانی، ئاماژەی بەوەشکرد لەو ژمارەیە سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، قوربانییەکان بریتین لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دوو ئافرەت، هاوکات کەسە بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی خورماتوو کراوە.